English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی: رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین
2020-11-01 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌ستنی ده‌مامك بۆ پارێزگاری كردنه‌ له‌ خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه‌ و ده‌شڵێت، رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2020.11.1) ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته‌ گه‌وره‌كان كۆبوه‌وه.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: باشترین رێگه‌ بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیان به‌خۆمان و ‌خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه‌ له‌ خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه‌ و هۆكارێكیشه‌ بۆ به‌رده‌وامی بونی ژیان.

وتی: پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به‌ژیان وته‌ندروستی هه‌مو لایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌مومانه‌وه‌ روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینه‌وه‌ و له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین.

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان رو له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌مو شوێنه‌كانی دیكه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، رێگری له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن.

رونیكرده‌وه‌: پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای ئۆپرایسۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: سلێمانی له‌ به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.

رێنمایی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان

1- پێویسته‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له‌ شوێنه‌كه‌ ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.

2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه‌ (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له‌ چونه‌ ژوره‌وه‌.

3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه‌.

4- رێگری كردن له‌ دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.

5- پێویسته‌ كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه‌ ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره‌ و بچوكی شوێنه‌كه‌.

6-  پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.

 

 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad