English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان
2020-11-01 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند، بە گوێرەی ئامارەكە لەماوەی 24 كاتژمێردا ھەزار و 54 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.

 

لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەكراوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 1054 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 28 تووشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

 

ھەروەھا ئاماژە بەوەشكراوە، لەم ماوەیەدا 536 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

 

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٤٩)

 

١. پشکنین: (٦٧٤٠ پشکنینی نوێ)

 

(٢١٧٦) هەولێر

(١٤٧١) سلێمانی

(٢٧٨٤) دهۆك

(٣٤) هەڵەبجە

(٢١٣) گەرمیان

(٦٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٠٥٤ تووشبووی نوێ)

 

(٣٩٨) هەولێر

(٢٠٢) سلێمانی

(٣٨٤) دهۆك

(١٣) هەڵەبجە

(٤١) گەرمیان

(١٦) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٥٣٦ چاکبوون)

 

(١١٩) هەولێر

(٢٠) سلێمانی

(٣٥٩) دهۆك

(١٢) هەڵەبجە

(٢٦) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٨ مردن)

 

(٥) هەولێر

(٨) سلێمانی

(١٠) دهۆك

(١) هەڵەبجە

(٠) گەرمیان

(٤) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

 

پشکنین ٦٥٣٠٠٤      (٢٣٣٧٧٩ هەولێر، ١٥٠١٥٩ سلێمانی، ٢٦٣٣٣٧ دهۆك، ٥٧٢٩ هەڵەبجە)

 

تووشبوون ٧٧٠٧٩          (٢٨٢٧٨ هەولێر، ٢٢٧٠٣ سلێمانی، ٢٣٥٦٩ دهۆك، ٢٥٢٩ هەڵەبجە)

 

چاکبوون ٤٣٣٤٥      (١٨٠٣٤ هەولێر، ١١٩٠٨ سلێمانی، ١١١٠٢ دهۆك، ٢٣٠١ هەڵەبجە)

 

لەژێر چارەسەر ٣١٢٥١         (٩٥٣٦ هەولێر، ٩٥٧٦ سلێمانی، ١٢٠٠٢ دهۆك، ١٣٧ هەڵەبجە)

 

مردن ٢٤٨٣            (٧٠٨ هەولێر، ١٢١٩ سلێمانی، ٤٦٥ دهۆك، ٩١ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی       

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان  

 

١ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad