English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میلان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی 
2020-11-01 [01:51 AM]

ZNA- ھەولێر



لەمیانەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی کالچیۆی ئیتاڵی ، یانەی ئەی سی میلان رووبەرووی یانەی ئۆدینێزی بووە. 

یانەی ئەی سی میلان توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی (٢ × ١). 

گۆڵەکانی یانەی میلان لە خولەکەکانی ١٨ و ٨٣ لەرێگەی یاریزانان فرانک کیسی و زڵاتان ئیبراھیمۆڤیج تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەی یانەی ئۆدینێزی لە خولەکی ٤٨ بە لێدانی سزا لەرێگەی یاریزان رۆدریگۆ دی بۆل تۆمارکرا. 

بەم ئەنجامە یانەی میلان بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی کالچیۆ بەھێزتر کرد و یانەی ئۆدینێزی بە ٣ خاڵ لە پلەی ھەژدەم مایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad