English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-11-01 [02:35 AM]

ZNA- ھەولێر



ڕۆژی ٢٠٢٠/١١/١ بە سەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە.

ھەر یەک لە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە و د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندینی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاپۆرتی خۆیان دەربارەی ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان خستەڕوو.  

دوای گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان، مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

١.    دەوامی قۆناغەکانی ١ و ٢ بنەڕەتی و ١٢ ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)  تا رۆژی (٢٠٢٠/١٢/١) رادەگیرێت و سەر لەنوێ ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەکرێت. 

٢.     قۆناغی ١٢ ئامادەیی دەتوانن تا کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەربگرن.

٣.     قۆناغی ٣ بنەرەتی تا ١١ ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. 

٤.سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان تا رۆژی (٢٠٢٠/١٢/١) رادەگیرێت، وسەرلەنوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

٥. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی کە ھێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێوست نیە و ژمارەی قوتابی وخۆیندکارانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.

٦.     دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی تا رۆژی (٢٠٢٠/١٢/١) رادەگیرێت و سەرلەنوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

٧. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی (٢٠٢٠/١٢/١) رادەگیرێت و سەرلەنوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

٨. بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.

٩. لە زانکۆ وپەیمانگەکان بۆ بەشە زانستییەکان وکۆمەڵەی پزیشکی، سیستەمی خوێندنی نێو کامپەس و خوێندنی ئەلکترۆنی (خوێندنی ئاوێتە) تا رۆژی (٢٠٢٠/١٢/١)  وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

١٠. لە زانکۆ وپەیمانگاکان بۆ بەشە مرۆڤایەتییەکان لە خوێندنی ئاوێتە ڕێژەی ھەرەزۆری بە ئەلکترۆنی دەبێت و ئەو بەشە زانستییانەی کە پێویستیان بە تاقیگە ھەیە، تا رۆژی (٢٠٢٠/١٢/١) خوێندنیان لە نێو کامپەس دەبێت.

١١. راسپاردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان وپەرستگاکان -مزگەوت وکلێساکان- وپابەندکردنیان بە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

١٢. دووپاتکردنەوەی جێبەجێکردنی گشت بڕگەکانی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە (٥٢) لە (٢٠٢٠/١٠/٢٤). 

ئەم بڕیارانە تا ڕۆژی (٢٠٢٠/١٢/١) کاری پێدەکرێت.
لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتووێکردنی ڕەوشی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان. 

لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
٢٠٢٠/١١/١





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad