English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستاێکی زانکۆ : پێویستە کەرتی تایبەت رۆلی خۆی بگێرێت بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ گەنجان
2020-11-01 [02:37 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی ئابوری باس لەوە دەکات لە زۆربەی ولاتاندا ناتوانرێت ھەموو دەرچوانی زانکۆکان دابمەزرێنن بۆیە دەبێت کەرتی تایبەت رۆلێکی گرنگ بگێرێت بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ گەنجان .


د. محەمەد سەباح مامۆستای زانکۆ و شارەزایی ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند سالانە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ژمارەیان زیاد دەکات حکومەتیش توانایی دامەزراندنی نیە بۆیە دەبێت رێگاێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە کۆمپانیا تایبەتەکان باشترین بژاردەن بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە .


دکتۆر محەمەد گوتیشی ھیچ ولاتێک نیە بتوانێت سەرجەم دەرچووی زانکۆکان دابمەزرێنێت پێویستە بەشێک لەوانە لە کەرتی تایبەت ھەلی کاریان بۆ برەخسێنرێت ئەمەش پێویستی بە ھەندێ رێنمای دەرکردنی یاساییە تاوەکوو مافی فەرمانبەرانی ھیچ کۆمپانیاێک پێشێل نەکرێت .


ئەو مامۆستاییەی زانکۆ گوتیشی پێویستە حکومەتی ھەرێم رێژەێک بۆ کۆمپانیاکان دیار بکات ھەر کۆمپانیاێک بەشی زۆری کارمەندەکانی دەبێت دانیشتوی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە ھەلێکی باش بۆ گەنجان دەرەخسێنرێت تاوەکوو ببنە خاوەن کار .


د. محەمەد سەباح راشیگەیاند پێویستە یاساێکی باش دابنرێت تاوەکوو مافی فەرمانبەر یانیش کرێکارەکان پێشێل نەکرێت ھەروەھا بانکێکی تایبەت بکرێتەوە دەرمالەی مەترسی و زەمانی کار تاوەکوو کارمەندانی کەرتی تایبەت دوای چەندین سال کارکردن لەو کۆمپانیایانە بتوانن سود لەو پارەییە ببینن بۆیان پاشەکەوتکراوە .





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad