English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمەتبارتر کە ھەلیانکوتابووە سەر کافتریایەک لە ھەولێر دەستگیر کران
2020-11-01 [04:46 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەس لە سلێمانی دەستگیرکران کە تۆمەتبارن بە ھەڵکوتانە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوە لە شاری ھەولێر و کەسێکیان بریندار کردبوو.


بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چەند رۆژێک لەمەوبەر چەند تۆمەتبارێک لەشاری ھەولێر ھەڵیانکوتایە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوەو بەفیشەک خاوەنی کافتریاکەیان بریندار کرد، لەلایەن دادگای ھەولێرەوە بەپێی ماددەی ٣١ - ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرکرا، بەڵام دوان لەتۆمەتبارەکان ھەڵاتبون بۆ شاری سلێمانی.


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: دادگای ھەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکرد ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا ئەمرۆ ١ی١١ی٢٠٢٠ ھەردو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێن، ئەو دوو تۆمەتبارەی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراون، ئەو دوو کەسەن کە پەیوەندی بەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی ڕووداوەوە دەکەن و تەشھیر بەحکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.


ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م، ک، ج) و (ی، ت، ی) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شاری ھەولێر دەکرێنەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad