ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی سووری ئەساڵە نەسری کۆنسێرتێک لە 20 ئەم مانگە لە قاهیرە لە میسر سازدەکات.
لەو کۆنسێرتەدا ئەساڵە گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکان پێشکەش بە هۆگرانی دەکات.
دوایین کاری هونەری ئەو گۆرانیبێژە ڤیدیۆکلیپێک بوو بەناوی"والله وتفارقنا" بوو و یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی بوو بەناوی "لا تستسلم".
ئەلبوومەکەی ئەساڵە لە 20 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و بە شێوەزاری خەلیجییە و لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە میوزیکییەکان بڵاوکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |