English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆن کۆنریماڵئاوایی لە ژیان کرد
2020-11-01 [12:44 PM]

ZNA – هەولێر


دوێنێ شەممە ئەکتەری ئەمریکی شۆن کۆنری، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە سکۆتلەندییە کە لەرێگەی گێڕانی کارەکتەری جێمس بۆند لە زنجیرە فیلمی سینەمایی بەریتانی جێمس بۆنددا، ناوبانگی پەیداکرد.

 

ئەو ئەکتەرە بەر لەوەی روو لە سینەما بکات، کاری دروستکردنی تابوت کردووە و شیری فرۆشتووە و بۆ ماوەیەکیش پاسەوان بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی راهێنانی یاریی ئاسنی کردووە، رووی لە سینەما کردووە و توانی ببێت یەکێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی جیهان.

 

کۆنری یەکەم ئەکتەر بوو رۆڵی کارەکتەری جێمس بۆندی گێڕاوە و حەوت جار ئەو رۆڵەی لە حەوت فیلمدا گێڕاوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە چەندین خەڵاتی سینەمایی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی ئۆسکار، بافتا و گۆڵدن گلۆب.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad