ZNA – هەولێر دوێنێ شەممە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆکیۆ دەستیپێکرد و و سازکردنی فێستیڤاڵەکە هەوڵێکە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییە هونەرییەکانە.
لە 33مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی تۆکیۆ تەنها کامێرای میدیاکان ئامادەبوون و فەرشی سوور بەڕێوەچوو و میوانە بەشداربووەکان دەمامک و کەرستەکانی دیکەی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەکارهێنابوو.
بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە، لە خولی ئەمساڵدا زیاتر سینەماکارە ژاپۆنییەکان ئامادەبوون.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی فێستیڤاڵە سینەماییەکان دواخراون و بەشێکیشان بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوونە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |