English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە عێراق کاتی دابەشکردنی مووچە دیاریکرا 
2020-11-01 [08:40 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری دارایی عێراق وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ فەرمانبەران دیاری دەکات و رایگەیاند، "دەکرێت مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دوای دوو ھەفتەی دیکە دابەشبکرێت."
 
د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، قەیرانی دارایی وڵات لەم رۆژانەی دواییدا دروستنەبووە و ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر کاتێک پەرلەمان یاسای کورتھێنانی دارایی پەسندکرد، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
 
وەزیری دارایی عێراق روونیکردەوە، حکومەتی ئێستای عێراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە و پارەی نەختینەی نییە و گوتیشی، "دەکرێت مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دوای دوو ھەفتەی دیکە دابەشبکرێت، ئەگەر یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی پەسندنەکرا."


سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad