English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسەن كەعبی: دادگایەكی تایبەت بەداعش پێكدەهێنرێت
2020-11-02 [07:12 AM]

ZNA- هەولێر


 حەسەن کەریم کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  له‌ تویتێكیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆیان كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه‌ داعش ئه‌نجامی داون.

كەعبی، ئاماژەی بەوەشكردووە "به‌مزووانه‌ ئه‌و دادگایه‌ پێكده‌هێنرێت، و ئه‌و هه‌نگاوه‌ یاساییه‌ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو گرووپە توندڕەوە سەر بە هیچ ئایین و مه‌زهه‌بێك نییە، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ یاسا بسه‌لمێنین".

بڕیاره‌ دادگاکە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بكات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌دان چه‌كداری داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، دەیان کەسی بیانی تێدایه‌، بەڵام دادگاییکردنی چه‌كداره‌ بیانییەکان  تاوه‌كو ئێستا مشتومڕی لەسەره‌، به‌شێكیشیان نێردراونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كانیان.

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad