English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین منارە و دیكۆراتی مزگەوتەكان دەشێوێنێت
وێنە، كریستینا سكۆت
2020-11-02 [07:26 AM]

ZNA- هەولێر


رۆژنامەی تێلیگراف ئاشکرایکردووە، چین قوبە و دیکۆراتی تایبەتی مزگەوتەکانی وڵاتەکەی لادەبات و دەیەوێت مزگەوتەکان وەک باڵەخانەیەکی ئاسایی دەربکەون، دەشڵێت، ئەم کارەی حکومەتی چین بۆ سەرکپکردنی موسوڵمانەکانە.

یەکێک لە مزگەوتەکان، مزگەوتی نانگوانە لە ینچوان کە دەکاتە پایتەختی هەرێمی نینگزیا، قوبەیەکی گەورەی سەوز و منارەی شێوە ئاڵتوونی هەبوو، حکومەت هەمووی لابردووە.

کریستینا سکۆت، جێگری نێردەی بەریتانیا لە چین، چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و باسی لە شێواندنی مزگەوتەکان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەندێک لە وڵاتانی جیهان رەخنەی ئەوە لە چین دەگرن، هەوڵی لەناوبردنی ئاینی ئیسلام و ئاینەکانی دیکە دەدات، بەوەی کامپی بۆ موسوڵمانان کردووەتەوە تاوەکو بیروڕایان لەبارەی ئاینەکەیان بگۆڕێت.

ساڵی پار، حکومەتی چین بڕیاریدا هەموو کتێبێکی وەرگێڕدراوی ئاینی بخاتە ژێر چاودێرییەوە تاوەکو دڵنیا بێت لەوەی کتێبەکان لەگەڵ پرنسیپەکانی سۆشیالیزم یەکدەگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad