ZNA - ھەولێر
له درێژهی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا و لە یاریی لوتكەدا یانەی مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگای خۆیدا میونداری یانەی ئارسناڵی كرد.
له ئهنجامدا شهیتانه سوورهكان لهنێو یاریگای ئۆڵترافۆرد به ئهنجامی یهك به هیچ به ئارسناڵ دۆڕا.
تاكه گۆڵەکەش لە خولەکی ٦٩ ئیمیریک ئۆبامیانگ بە لێدانی سزا تۆماری کرد.
دوای ئهم سهركهوتنه یانهی ئارسناڵ به ١٢ خاڵ لە پلهی هەشتەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، مانچستەر یونایتدیش بە كۆكردنهوهی ٧ خاڵ لە پلەی پانزەدایە.
https://www.ok.ru/video/2036284656330ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |