English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئـایندەی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست
2016-03-15 [01:48 AM]

نووسینی: د.حەبیب کەرکوکی


شەر و قەیرانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەک پەرەی سەندووە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێکھاتەکانی ناوچەکە دروست کردووە و مەحاڵە جارێکی دیکە متمانە لە نێوان ئـەو پێکھاتانە بگەڕێتەوە و بتوانن پێکەوە بژێن، کۆمەڵێ سیناریۆ ھەیە بۆ پێشبینیکردنی ئـایندەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست:

یەکەم: زیندوکردنەوەی ڕژێمی بەشار ئـەسەد لە سوریا و بەھێزکردنی حکومەتی عیڕاقی بۆ ئـەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵی خاکی سوریا و عیڕاق بکەن، ئـەم سیناریۆیە زۆر لاوازە چونکە زۆربەی زۆری وڵاتە زلھێزەکان لەگەڵ گۆڕانکاریەکی سیاسین لە سوریا بەتایبەت.

دووەم: پێکھێنانی ھێزێکی نێودەوڵەتی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سوریا و عیڕاق و ئـەنجامدانی گۆڕانکاری سیاسی لەم دوو وڵاتە.

سێیەم: دابەشکردنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ چەند پارچەیەک، شیعستان و سونیستان و کوردستان، ئـەم سیناریۆیەش لە ھەمووی واقعیترە چونکە پێکھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە قەناعەت کە ناتوانن پێکەوە بژێن.

چوارەم: ئـەگەر ئـەو سێ سیناریۆیە ھیچ کامیان سەرنەگرێ و باروودۆخەکە بەم شێوە بمێنێ تەنھا عەرەبە سونەکان زەرەرمەندی یەکەم دەبن چونکە ساڵ دوای ساڵ ناوچەی زیاتر لەدەستت دەدەن، بۆ نموونە لە بەغدا ١٨ ناوچەی سونە نشین ھەبوو پێش ٢٠٠٣بەڵام کەم بووە بۆ ١٠ ناوچە، ھەروەھا پارێژگای دیالا کە پێشتر پارێزگایەکی سونی بوو پێش ٢٠٠٣ بەڵام ئـەمڕۆ زۆربەی قەزا و ناحیەکانی لەژێر دەسەڵاتی سونەکان نیین. ھەر ئـەم خاڵەش وایکرد لە سعودیە کە داوای پێکھێنانی ھەڕێمێکی سونی بکات پاش ئـازادکردنی پارێزگای نەینەوا.





ئەم هەواڵە 3652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad