English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتاری سەرۆکی حکومەت لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران
2020-11-02 [08:31 AM]

ZNA_ هەولێر


 

دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەت:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

زۆر به‌خێربێن... خۆشحاڵم كه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ ره‌خسا جارێكی دیكه‌ له‌ خزمه‌تی ئێوه‌دا بین.

له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو، له‌ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، له‌ ناوچه‌ی بارزان، ئێسك و پرووسكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ 50 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌ژیان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێسك و پرووسكانه‌دا، گه‌نم و گژوگیا دۆزراونه‌ته‌وه‌، كه‌ نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌و مرۆڤ له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ بووه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانین گوندی چه‌رموو له‌ كوردستان به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین گونده‌كانی جیهان ده‌ناسرێت، به‌وه‌ی لە دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ كشتوكاڵیان كردووه‌. كه‌واته‌ په‌یوه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ درێژایی مێژوو و به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا تاوەكو ئێستا وه‌كو پێویست نه‌توانراوه‌ سوود له‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان وه‌ربگیرێت





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad