English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ١٠ دیاریکرا
2020-11-02 [10:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) لەنێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەباش بۆ مانگی یانزە (تشرینی دووەم) (٢٤) کاتژمێر دەبێت ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا دابین دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٠.١١.٢) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆبوەوە، بۆ دیاری کردنی نرخی موەلیدە بۆ مانگی (١٠)، لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان (٣٥ بۆ ٥٥) کاتژمێر کاریان کردوە و  نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دەبێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی  یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە، کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad