English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم داوا له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات یاسایه‌ك په‌سه‌ند نه‌كات
2020-11-02 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌و یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان ڕەتدەکاتەوە، داواشی لە سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ كرد کە ئەم یاسایە بەم فۆرمەی ئێستا پەسەند نەکات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

  دوابەدوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی (یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان) کە لە (٢٨/١٠/٢٠٢٠) لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عراق دەنگی لەسەر درا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ئەو یاسایە ڕەتدەکاتەوەو پشتیوانی لە هەڵوێستی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی ئەکادیمی عیراق و کوردستان دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناوەرۆکی ئەم یاسایە پێچەوانەی بەهاو  بنەما زانستییە ڕەسەنەکانی یەکسانکردنی ئەو بڕوانامانەیە کە لەدەرەوەی وڵات بەدەست دەهێنرێن، لەم یاسایەدا کۆمەڵێک پێوەری زانستی گرنگ لە پرۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان فەرامۆش کراوە، کە زیانی گەورە بە ئاست و ناو و ناوبانگی پرۆسەی خوێندنی باڵاو بەهاو پیرۆزییەکانی بڕوانامەی زانستی دەگەیەنێت و پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، سەرباری ئەمانەش یاساکە بەبێ ڕەچاوکردنی ڕاو و تێبینیەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان تێپەڕێنراوە.

بۆیە بەناوی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە بەڕێز فەخامەتی سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ دەکەین کە ئەم یاسایە بەم فۆرمەی ئێستا پەسەند نەکات.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

حکومەتى هەرێمى کوردستان

٢/١١/٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad