English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژئاوای عێراق... ئۆپەراسیۆن بۆسەر داعش ده‌ستی پێكرد
2020-11-02 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەست پێكرد.

لەمبارەیەوە دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی لیوای دوو و حەوتی سەربە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان لە رۆژهەڵاتی ئەنبار دەست پێكردووە.

راشیگەیاندووە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە، بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەنبار دەستی پێكردووە.

سەرەڕای ئەوەی ھێزەكانی عێراق داعشیان لە ناوچەكان شكستپێهێناوە و شارەكانیان ئازادكردووە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

 





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad