English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھەست بە ستەم دەکات 
2020-11-02 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی بەرشەلۆنە گلەیی لە ناوبژیوانان و سیستەمی ڤار دەکات لە خولی ئیسپانیا و پێیوایە ستەمی لێ دەکرێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەست دەکەن یانەکەیان زیانی پێگەیشتووە بەھۆی سیستەمی ڤار لە خولی ئیسپانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە لە چواری یاری رابردوو سەرکەوتنی بەدەست نەھێناوە و لەھەر یارییەک بە شێوەیەک لە شێوەکان ڤار کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە ھەبووە . 

لە ھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە لە یاری یانەکەی لە دژی ئالاڤێس لێدانێکی سزای دروستیان بۆ ھەژمار نەکراوە کاتێک بەرگریکاری ئالاڤێس پاڵ بە دی یۆنگ دەنێت لەنێو ھێلی سزا بەڵام ناوبژیوان بەھیچ شێوەیەک نەگەڕاوە بۆ ڤار ، ھەروەھا لە یاری ریال مەدرید و بەرشەلۆنە پێش لێدانە سزاکەی رامۆس ، رامۆس ھەڵەی لەدژی لینگلێت کرد بەڵام ناوبژیوان گوێی بەم حاڵەتە نەدا ، ھەروەھا لە یاری سیڤیا و بەرشەلۆنە لێدانێکی دروست بۆ لیونێل میسی ھەژمار نەکرا ، ئەم حاڵەتانە وای لە بەرشەلۆنە کردووە ھەست بە ستەمێکی زۆر بکات لە یارییەکان . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad