English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنی باڵا ناوەڕۆکی یاسایەک رەتدەکاتەوە 
2020-11-02 [03:55 AM]

ZNA- ھەولێر



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "زیانی گەورە بە ئاست و ناو و ناوبانگی پرۆسەی خوێندنی باڵاو بەھاو پیرۆزییەکانی بڕوانامەی زانستی دەگەیەنێت".

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "دوابەدوای ھەڵسەنگاندنی ھەمەلایەنەی (یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان) کە لە (٢٨/١٠/٢٠٢٠) لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناوەرۆکی ئەو یاسایە رەتدەکاتەوەو پشتیوانی لە ھەڵوێستی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی ئەکادیمی عێراق و کوردستان دەکات".

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "بەھۆی ئەوەی ناوەرۆکی ئەم یاسایە پێچەوانەی بەھاو بنەما زانستییە رەسەنەکانی یەکسانکردنی ئەو بڕوانامانەیە کە لە دەرەوەی وڵات بەدەست دەھێنرێن، لەم یاسایەدا کۆمەڵێک پێوەری زانستی گرنگ لە پرۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان فەرامۆش کراوە، کە زیانی گەورە بە ئاست و ناو و ناوبانگی پرۆسەی خوێندنی باڵاو بەھاو پیرۆزییەکانی بڕوانامەی زانستی دەگەیەنێت و پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە، سەرباری ئەمانەش یاساکە بەبێ رەچاوکردنی راو و تێبینیەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان تێپەڕێنراوە. بۆیە بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ دەکەین کە ئەم یاسایە بەم فۆرمەی ئێستا پەسەند نەکات".





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad