English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی دھۆک: بەبێ رەزامەندی تەندروستی رێگە بە ھێچ گروپێکی کۆرۆنا نادرێت
2020-11-02 [05:24 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، کە چەند گروپێک پێکھاتوون کە سەردانی مالان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەبێ رەزامەندی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دھۆک رێگە بەدروست کردنی ھیچ گروپێک دانانرێت.


ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چەند گروپێک پێکھاتوون کە سەردانی مالان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا بەبێ رەزامەندی بەرێوبەرایەتی تەندروستی دھۆک، تەندروستی دھۆک ئاگاداری لە دوو ھەتا سێ گروپ ھەیە ئەو گروپانە داواکراون لە لایەن تەندروستی دھۆکەوە بۆ ئەوەی لە شارەزای و لێھاتوویان دلنیاببنەوە، چونکە گروپی خۆبەخشن دەچن ئەو کارە لە مالان ئەنجام دەدەن و نەخۆش چارەسەردەکەن.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک گووتی: رەنگە لەو ئاستە نەبن زیاتر زیان بە نەخۆشەکان بگەیێنن، بۆیە ئێمەش وەکو بەرێوبەرایەتی تەندروستی دھۆک دەستمان بە بەدواداچوون کردووە و ھەرکەسێک بیەوێت و پێیخۆشە خزمەتی نەخۆشەکان بکات و ئێمە ئاماددەین کە ھەموو جۆرە ئاسانکاریەکی بۆبکەین.


ھەروەھا ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، تاکوەکو تەندروستی دھۆک دلنیانەبێتەوە لە شارەزای و ئاستی ئەو گروپانە بە ھیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێت کاربکەن، بەلام ئەو گروپە بەرێگای تەندروستی دھۆک کاربکەن رێگەیان پێدەدرێت، ئەو گروپە خۆبەخشانەی کە دەچن ئەو کارە ئەنجامدەدەن پێویستیان بە رەزامەندی تەندروستی دھۆک تاوەکو کاری خۆیان ئەنجامدەدەن ئەنجام بدەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad