English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوار محەمەد: یاسایی نوێی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێتە هۆی ئەوەی هەمەرەنگی سیاسی کەمترببتە
2020-11-02 [05:50 AM]

ZNA-هەولێر


 

پاش ئەوەی بڕیار هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراق درا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاساییەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنەکان دەرکرد.


هەوار محەمەد، ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك)، ماسته‌ر له‌ بوارى یاساى هه‌ڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەو پێیەی یاسای هەڵبژاردن لە هەموو ولاتێک بە تایبەتی لەو ساڵانەی داوییدا بە یاسایی ژمارەیەکی هەر ولاتێک سەیردەکرێت لە دوای دەستوور، بێ گومان هەموو یاسایەکی هەڵبژاردن باکگراوندێکی سیاسی و کۆمەلایەتی و رێچکەی دیموکراسی لێ دەکەوێتەوە، ئەوەی لە یاسایی نوێی هەڵبژاردنی عێراق بە دیدی ئێمە چاوەروان دەکرێت کاریگەرییەکان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوادەبن، لەسەر ئاستی عێراق پێگەی لایەنە سیاسیەکان کەمتر بەهێزتزە بەبەراورد لەگەل هەرێمی کوردستان بۆیە لەوانیە پێگەی هۆز و عەشیرەتەکان بەهێزتربێت، لەهەمان کاتدا لە هەرێمی کوردستان هۆشیاری تاك زیاترە لەوەی حزبەکان ئاراستیان دەکەن لە بەرژەوەندی خۆیان، چاوەروان دەکرێت پێگەی حزبە گەورەکان بەهێزتربێت.

هەوار محەمەد گووتی:  یاسایی نوێی هەڵبژاردن لە عێراق لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەبێتە هۆی ئەوەی هەمەرەنگی سیاسی کەمترببێتە چونکە حزبە بچوکەکان کەمتر دەگەنە ناو ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەش بەهۆی ئەویاسای نوێیەی هەڵبژاردن، لە هەڵبژاردی داهاتوو کوتلەی سیاسی کەمتردەبنەوە لەوانیە پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق زۆر زەحمەت بیت.


هەوار محەمەد، ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك)، ماسته‌ر له‌ بوارى یاساى هه‌ڵبژاردن ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند خستەروو گووتی: تێروانینی جیاواز هەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ عێراق کاریگەری باشی نابێت بەلام چەند روویەکەوە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبێت.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad