ZNA- هەولێر
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو، رێژەی خۆكوشتن لە عێراق بە چەشنێکی بەرچاو زیادی کردووە.
ليوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، ژمارەی حاڵەتەکانی خۆكوشتن لە دواى شەڕى داعش بەتايبەت لە سێ ساڵى ڕابردوودا بە چەشنێکی بەرچاو زيادى كردووە.
سەعد مەعن هەروەها گوتی، لەساڵى ٢٠١٨دا ٥١٨ حاڵەتی خۆكوشتن تۆمار کراوە و لەساڵى ٢٠١٩ ئەم ژمارەیەگەيشتووەتە ٥٨٨ حاڵەت.
بەشێک شارەزايان و ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ پێيان وايە ژمارەى ئەو حاڵەتانەى خۆكوشتن كە ڕادەگەيەنرێن، لە ژمارە راستەقینەکە كەمترە و زۆرينەى خێزانە عێراقيەكان بەهۆی بیرکردنەوەی دەروبەر و پێگەی کۆمەڵایەتی ئەم خۆ کوشتانە دەشارنەوە.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |