English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ حاجی : سکالای یاسای لەسەر دینا تۆمار دەکەین
2020-11-02 [08:49 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەوە دەکات دوای بلاو بونەوەی گرتەێکی ڤیدۆی لەسەر پۆلیسێکی ھاتووچۆ گوایە دەمامکی نەبەستووە بەدوا داچونمان بۆ رووداوەکە کرد بۆمان دەرکەوت ئەو پۆلیسە بە تەنھا لە ناو ئۆتۆمبێل بووە بۆیە ئێمە سکالا لەسەر ئەو کەسە تۆمار دەکەین کە گرتە ڤیدۆکەی بلاو کردۆتەوە .


مقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای ئەوەی ھونەرمەند دینا گرتەێکی ڤیدۆی پۆلیسێکی ھاتووچۆی بلاوکردەوە کە دەمامکی نەبەستبوو ، دوای لێکۆلینەوە بۆمان دەرکەوت ئەو پۆلیسە بە تەنھا بووە ھەر شوفێرێکیش بە تەنھابێت لەسەر نە بەستانی دەمامک سزا نادرێت .


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆ گوتیشی بەپێی بلاوکراوەی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٥٢ تەنھا لەو حالەتە شوفێر دەمامک دەبەستێت کە سەرنشینی لەگەل بێت ئەگەر بە تەنھا بوو لەسەر بەستنی دەمانک سزا نادرێت .

 

مقەدەم فازل حاجی ئەوەشی خستە روو ئەو پۆلیسەی ھاتووچۆ بە تەنھا بووە بۆیە دەمامکی نەبەستووە بۆیە ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین سکالای یاسایی لەسەر ھونەرمەند دینا تۆمار بکەین .





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad