English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی گیانلەدەستدانی بۆمەلەرزەکەی ئیزمیر گەیشتە ١٠٢ کەس
2020-11-03 [07:20 AM]

ZNA- ھەولێر


 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٢ کەس.
وەزارەتی ناوخۆی لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتژمێر ٨ ەوە  لەدوای ئەو بوومەلەرزەیەی لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا بە گوڕی ٦،٦ پلە روویدا، ھەزار و ٤٧٥ پاشلەرزە روویانداوە کە ٤٤یان گوڕەکەیان لەسەروو چوار پلە بووە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا،  لە بوومەلەرزەکەدا، ١٠٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و ھەزار و ٢٦ کەس برینداربوون، لەوانەش ٨٨٣ یان لە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێھێشتووە و ١٤٣ کەسی دیکە لەژێر چارەسەردان.
بەگوێری زانیارییەکان لە کۆی ١٧ باڵەخانە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ١٢ باڵەخانەدا تەواوبووە و کارکردن لە پێنج باڵەخانەدا درێژەی ھەیە.
ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا ھۆشداریدراوە لە نەچوون بۆ ناو ئەو باڵەخانانەی کە زیانیان بەرکەوتووە.




ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad