English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژارده‌نه‌كان
2020-11-03 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌هۆی كۆرۆناوه‌ ژمارەیەکی بێ پـێشینەی ئەمەریکایـیەکان زوو دەنگی خۆیان دا، بە ملیۆنان لەو ئەمەریکایـیانەش لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگی خۆیان نەداوە ئەمڕۆ سێشەممە ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات و نوێنەرانیان لە کۆنگرێس.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی 2020 ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەیەکی بێ پـێشینەی ئەمەریکایـیەکان زوو دەنگی خۆیان دا. بەپـێی ئامارەکان زیاتر لە 98 ملیۆن ئەمەریکایی لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگیان داوە، بەشێکیان لە ڕێگەی پـۆستەوە دەنگی خۆیان ناردووە و بەشێکیشیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدانی پـێشوەخت کردووە.

پـرۆفیسۆر مایکڵ ماکدۆناڵد، شارەزای هەڵبژاردنەکان لە زانکۆی فلۆریدا دەڵێت لەو 240 ملیۆن ئەمەریکایـیەی لە ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەوانەی نزیکەی 160 ملیۆنیان دەنگ بدەن، بەمەش ڕێژەی بەشداری دەبێتە نزیکەی 67%. ئامارەکان پیشانی دەدەن لە پەنجا ساڵی ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەگەیشتووەتە 62%.

لەم هەڵبژاردنە 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای 11 ویلایەت و 2 ناوچەی سەر بە ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێن.

 

voa





ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad