English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەران خەرج ده‌كرێت
2020-11-03 [11:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌گوێره‌ی نوسراوێك وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەی پەنابەرانی سووریا له‌ ھەر سێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان خەرج بكات.

نووسراوه‌كه‌، ئاماژەی بەوە داوە كە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، رازین بە خەرجكردنی بڕی ٧٤٨ملیۆن و٩٢٠ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا بۆ ھەر سێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، كە پارەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان خۆیان بە شێوەی نەقدی خەرج دەكرێت.

بە گوێرەی نووسراوەكە، لە ھەولێر ٥١٣مامۆستا و لە سلێمانی ١٩٦مامۆستا و لە دھۆك ٤٥٧مامۆستا ھەن، كە كۆی گشتیی ھەزار و ١٦٦مامۆستایە و ھەر سێ پارێزگاش ١٣٧فەرمانبەریان لە قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریادا ھەیە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، مووچەی ھەر مانگێك بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا، ٣٨٣ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad