English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاری بەرشەلۆنە و داینامۆکیڤ دوا دەخرێت 
2020-11-03 [11:48 AM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەگەرێکی زۆرە یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و داینامۆکیڤی ئۆکرانی بۆ ماوەیەک دوا بخرێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، تا ئێستا نۆ یاریزانی یانەی داینامۆکیڤ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە . 

لە ئێستادا ١٣ یاریزانی تیپی یەکەمی داینامۆکیڤ گەشتیان بۆ بەرشەلۆنە کردووە لەگەڵ ٦ یاریزانی تیپی لاوان بۆ قەرەبووکردنەوەی یاریزانەکانی دیکە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەپێی پرۆتۆکۆلی تەندروستی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ، ئەگەر یەک یاریزانی دیکەی یانەی داینامۆکیڤ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ببێت ، ئەوا یارییەکەیان دوا دەخرێـت بۆ کاتێکی دیکە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad