ZNA - هەولێر
وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران بە هۆی خرپایی دۆخی ئابووری و دابەزینی تومەن بانگدەکرێتە مەجلیسی ئەم وڵاتە.
به‌شێك له نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئێران به نیازن له‌سه‌ر دۆخی خراپی ئابووریی ئەم وڵاتە وەزیری ئابووری و دارایی بانگ بکەنە مەجیلس و لێیبپرسنەوە.
ئه‌حمه‌د نادری، یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسی ئێران دەڵێت ، به هۆی ناجێگری بازاڕی دراو و دۆخی گومرگه‌كان و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی بازرگانی و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی ئابووری، له مەجلیس به كۆ كردنه‌وه‌ی هه‌شتا ده‌نگ، به نیازن به زووترین كات فه‌رهاد دژه په‌سه‌ند وه‌زیری ئابووری و دارایی بۆ لێپێچینەوە بانگ مەجلیس.
ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە |