ZNA - هەولێر
هێزی بەرپەچدانەوەی خێرای سەربە وەزارەتی نێوخۆی عێراق خرایە لیستی رەشی ئەمریکاوە.
سامر حوسەینی فەرماندەی هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرای سەربە وەزارەتی نیوخۆی عێراق، ناسراو بە ئەبو توراب رایگەیاند، واشنتن ، لە راگرتنی پێدانی چەک بە هێزەکانیان هۆکاری خۆی هەیە.
ناوبراو گوتی: پرسیارمان لە ئەمریکاییەکان کردووە بۆچی ئەم هەنگاوەتان ناوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری سەرەکی ئاشکرابکەن، تەنیا گوتیان رێنماییمان بۆ هاتووە.
هێزەکانی بەرپەچدانەوەی خێرا، لە شەڕەکانی رزگاکردنەوەی فەللوجە و موسڵ چالاکانە بەشدارییان کردووە.
ئەم هەواڵە 1384جار خوێندراوەتەوە |