ZNA – هەولێر ئەکتەری ئەمریکی ئیدی هاسیل، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە ویلایەتی تیکساس، گیانی لەدەستدا.
ئەو ئەکتەرە 30 ساڵە، بە گولـلەی ژمارەیەک کەس کە دەیانەویست ئۆتۆمبێلەکەی بدزن گیانی لەدەستدا.
ئەو ئەکتەرە چەند گولـلەیەکی بەر جەستەی کەوتبوو و لە دوای ئەوەی گەێندرایە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
هاسیل ساڵی 1990 لە تیکساس لە دایکبووە، لە چەند رۆلێکی لاوەکیدا لە فیلمە سینەماییەکاندا بەشداربووە و لە 2010 لەرێگەی فیلمی "The Kids Are All Right" ناوبانگی دەرکرد.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |