ZNA – هەولێر سازکردنی خولی داهاتووی فێستیڤاڵی فیلمی پالم سپرێنجز، بەهۆی بڵابوونەووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشایەوە.
بڕیاربوو خولی داهاتووی فێستیڤاڵەکە لە 25 شوبات تاوەکو 8 مارس سازبکرێت.
رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە بەیاننامەیەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی کارمەندان، خۆبەخش و میوانانی فێستیڤاڵە.
خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە سینەماکاران تێیدا بەشداربوون.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |