English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: رێککەوتنامەی عێراق و چین ھەڵنەوەشاوەتەوە
2020-11-04 [06:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە رێککەوتنامەی عێراق و چین ھەڵوەشابێتەوە و رێککەوتنی میسری شوێنی گرتبێتەوە.
 

سالم تحمیر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتننامەی چین کە لەسەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی واژۆ کراوە تاوەکو ئێستا ماوە، ھیچ کێشەیەکی نییە، لەوکاتە ھیچ رێکارێک نییە لەبارەی ئەو رێککەوتنە، بەھیچ شێوەیەکیش ھەڵنەوەشاوەتەوە وەک ئەوەی ھەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن.

 

سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ئەو رێککەوتنە، تحمیر دەڵێت، دۆخی ئابووری، تەندروستی و قەیرانی کۆرۆنا لە وڵات، گرفتیان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دروستکردووە، کە رێککەوتنێکی باشە، کاریگەری  بۆ سەر ئابووریی وڵات دەبێت و وەبەرھێنانی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

 

ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان گوتیشی، پەرلەمان پاڵپشتی حکومەت دەکات بۆ ھەر رێککەوتنێک لەگەڵ ھەر وڵاتێک، ئەگەر لە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بێت و خزمەتی وڵات بکات.

 

مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق سەردانی چینی کرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێککەوتنی ھاوبەشیان واژۆکرد، کە چەندین بواری جیاجیای لەخۆ گرتووە.

رێککەوتنە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بەبێ سەپاندنی مەرجی قورس لەنێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت، لەکاتی دروستبونی گرفت و تێکچوونی کەشی پەیوەندییەکان دەستەی باڵای نێودەوڵەتی نێوەندگیری دەکات.

 

بەپێی رێککەوتنەکە رۆژانە عێراق ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەھەردوو کۆمپانیای (زنھوا، سینوک)ی چینی دەفرۆشێت. ئاستی بەشداری بانکی چین بۆ سندوقی ھاوبەشی نێوان ھەردوولا ١٠ ملیار دۆلار دەبێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکان، عێراق رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیا چینیەکان بۆ ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا زیاد دەکات،  چین بڕی پێدانی پارە بۆ ٣٠ ملیار دۆلار زیاد دەکات.

 

لە رێککەوتنی عێراق و چین ھاتووە، پارەکانی سندوقە ھاوبەشەکەی نێوان ھەردوو وڵات تەرخان دەکرێت، بۆ ‌بوارەکانی دروستکردنی فڕۆکەخانە، خوێندنگە، قیرتاوکردنی رێگاوبانەکانی دەرەوە، دروستکردنی ھێڵی ئاسنین، پاککردنەوەی  ئاوی دیجلە، فورات و شەتولعەرەب، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، جێبەجێکردنی پرۆژەی وزە، پرۆژەکانی ژێرخان، جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی دیکە لەسەر داواکاریی حکومەتی عێراق. 





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad