English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەڵاحەدین... داعش ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی پۆلیسی فيدرالى عێراق
2020-11-04 [07:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی پۆلیسی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی یەسرب لە باشووری پارێزگاکە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا.

لەلایەكی دیكە و هاوکات لە بەغدا کەسێکی سڤیل، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

لە ناوچەی فەزیلیە لە رۆژهەڵاتی بەغدا و قەزای شەتڕە لە پارێزگای زیقاریش شەڕی عەشایری سەریهەڵداوه‌، هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ كراون، به‌ڵام هێشتا زیانه‌ گیانی و مادییه‌كان نه‌زانراوه‌.





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad