English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێر ... دابەشکردنی نەوتى سپی بەردەوام دەبێ
2020-11-04 [07:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و لە چەند ناوچەیەک دابەش کراوە، بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بۆ ھەر ماڵێک، ھەموو ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٥٠ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "لە ڕۆژی ٢٣/١٠/٢٠٢٠ەوە، لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کراوە و دابەشکردنیش بەپێی ئەو بڕەی دەگاتە دەستمان، بەردەوامی دەبێت".

گوتیشی: "تاوەکوو ئێستا نەوت بەتەواوی لە دەڤەری سیدەکان دابەش کراوە، لە چۆمان نزیکە تەواو دەبێ".

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ئاماژەی بەوەش دا، ھەفتەی داھاتوو نەوت لە ناوچەکانی سنووری قەزای مێرگەسۆر دابەش دەکرێت، ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، کە ناوچە سنووری و شاخاوییەکان تەواو بێت، لە شارۆچکە و شارەکانیش پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت دەست پێدەکات".

پێشتر حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی دابوو لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بداتە ھەرێمی کوردستان، لەو بڕەش ١٦ ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای ھەولێر بوو.

ئاری کاکەشین باسی لەوەش کرد، بۆ ئەوەی لە ھەولێر ھەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێ بدرێت، پێویستیان بە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر دەشڵێت: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگاڵمان لەسەر ھێڵن، بۆ ئەوەی نەوت بدرێتە ھاووڵاتییان".

بەپێی زانیارییەکان، بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بۆ ھەر ماڵێک، ھەموو ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٥٠ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad