English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە کونسلى میسر دەکات
2020-11-04 [10:09 AM]

ZNA_ هەولێر


پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 4/11/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز محەمەد وەجیهـ حیجازى، کونسولى تازەى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە بەڕێز کونسولى تازەى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەوەها خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ میسر دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە گەلى کوردستان بە ڕێزەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانى لەگەڵ میسر دەڕوانێت و تیشکى خستەر سەر ڕۆڵ و پێگەى میسر لە ناوچەکە.

لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى تازەى میسر، سوپاسى گەل و سەرکردایەتیى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانییەى لە کونسولخانە و کارەکانى لە هەرێمى کوردستان دەکرێت و ڕێز و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و بۆ ڕۆڵى پێشمەرگە لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشکاندنى داعش دەربرى و خواستى وڵاتەکەى بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و کولتووریدا دووپات کردەوە.

زیادکردنى گەشتى ئاسمانیى ڕاستەوخۆى هەولێر ـ قاهیرە بۆ چوار گەشتى هەفتانە، دەرفەتى خوێندن بۆ قوتابیانى کوردستان لە زانکۆکانى میسر، ڕۆڵى ئەلئەزهەر لە قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن، دەرفەتى کار و وەبەرهێنان بۆ کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرە میسرییەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان، مەترسیى تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەى و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad