English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. لەماوەی یەك مانگدا نزيكه‌ی 59 تۆن كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لەناوبراون
2020-11-04 [10:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامییەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە، و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، روبەروی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.

بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری (10.1 تا 2020.10.31) لیژنەكان پێنج هه‌زار و (399) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە وبه‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی كاركردن (436) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردوه‌ هه‌روه‌ها (354) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پابەندی مەرج و رێنماییەكان كراوه‌.

ئاماری لیژنه‌هاوبه‌شكان ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچی (20) شوێن داخراون (18) شوێنیی دیكه‌ روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

لە ئامارەكەدا هاتوە، لەماوەی یەك مانگدا بڕی (58) تۆن و (750) كیلۆ گرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لە ناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش له‌م مانگه‌دا بریتییه‌ لە (84) ملیۆن و (90) هه‌زار دینار كه‌ به‌پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا روبەروی دادگا دەكرێنەوە.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad