English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیران کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان تاوتوێ دەکات
2020-11-04 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی پەیڕەوی رێکخستنی کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان و پرۆژە بڕیاری دەرماڵەی لەبری پەککەوتن و دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە ده‌كرێت.

کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشھاتەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.

هەروەها رەشنووسی پەیڕەوی (رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدرێت.

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad