English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەنابەرانی کورد لە ژاپۆن مافی هێشتا په‌نابه‌رێتیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌
2020-11-04 [11:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پەنابەراتی کورد لە ژاپۆن هێشتا نەیانتوانیوە مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە بەدەست بێنن و بەهۆی کۆرۆناوە کارە کاتیەکانیشیان لەدەست داوە، ناوەندە خێرخوازییەکانیش خۆراک و خورادنەوەیان بۆ دابین دەکەن.

ڕۆژنامەی ئاساهی شیمبۆنی ژاپۆن ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا باس لە نالەبارتربوونی دۆخی پەنابەرانی کورد لەو وڵاتە دەکات. چالاکوانانی مەدەنی دۆخی ئەو پەنابەرانە بەزۆر کارەساتبار وەسف دەکەن.

نزیکەی 2500 کوردی پەنابەر لە شارەکانی کاواگووچی . وارابی ژاپۆندا دەژین و نزیکەی 700 کەسیان داوای مافی پەنابەرێتییان لەو وڵاتە کردووە.

چالاکوانانی ژاپۆن کە باس لە دۆخی نالەبارەی ئابووریی پەنابەرە کوردەکان دەکەن بۆ یارمەتی گەیاندن بەو پەنابەرانە لە ناوچەی کاواگووچیدا خێوتیان هەڵداوە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پەنابەرەکان و ناوەندە خێرخوازییەکانیش خۆراک و خورادنەوەیان بۆ دابین دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کوردەکان تایبەتمەندییەکانی وەرگرتنی یارمەتیی 950 دۆلاریی ژاپۆنیان هێشتا بەدەست نەهێناوە و لەو یارمەتیەش بێبەشن.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad