English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەسەن روحانی: دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا له‌ زۆر رووه‌وه‌ بۆ ده‌رس لێوه‌رگرتنه‌
2020-11-04 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حه‌سه‌ن روحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ده‌هێنێت بۆ حوكمڕانی ئه‌مریكا گرنگه‌ و گوتی: به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌باته‌وه و به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌ی خۆمان دانه‌ناوه‌.

روحانی وتیشی، دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا له‌ زۆر رووه‌وه‌ بۆ ده‌رس لێوه‌رگرتنه‌ و نامه‌وێت زیاتر له‌مباره‌یه‌وه‌ بدوێم. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكان بخاته‌ لاوه‌ و رێز بنوێنێت ئه‌وا مه‌رجه‌كانی ئێمه‌یش ده‌گۆڕێن. ئه‌گه‌ر له‌بری هه‌ڕه‌شه‌ رێز بنوێندرێت مه‌رجه‌كان جیاواز ده‌بن. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ بنەمای، ئیداره‌دان و سیاسه‌ته‌، نهوە‌ك كه‌سایه‌تی و حزبه‌كان.

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به‌ یاساكان، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ فره‌لایه‌نه‌كان و رێز له‌ گه‌لی ئێران بگرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر كه‌سێك بێته‌ سه‌ر كار له‌ ئه‌مریكا پێویسته‌ له‌ بری سه‌پاندنی سزا رێز له‌ ئێران بگرێت. بێ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئێمه‌ به‌رنامه‌ی خۆمان داناوه‌، به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا په‌ند له‌ رابردوو وه‌ربگرێت و سیاسه‌تی بگۆڕێت ئه‌وا زۆر باش ده‌بێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad