English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ جیهان له‌ 48 ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه‌
2020-11-04 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٧ ملیۆن و ٨٥٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٢٠ هه‌زار و ٥٣٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٤٧ ملیۆن و ٨٥٤ هه‌زار و ٤٢ كه‌س، ٣٤ ملیۆن و ٣٥٧ هەزار و ٦٠٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٢ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٨٩٨ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٦٩٢ هه‌زار و ٥٢٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣٨ هەزار و ٦٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له‌ 78 هه‌زار توشبوو هه‌یه‌ و زیاتر له‌ دوو هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌سیش به‌م ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad