English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێك دووبارە تووشی کۆرۆنا دەبێتەوە
2020-11-04 [02:22 AM]

ZNA ــ هەولێر


تووشبوونەوەی دووەم جار بە کۆرۆنا ئەگەرێکی زۆر کەمە و ژمارەکەی لە جیھاندا لەپەنجەکانی دەست زیاتر نیە، ھەرچەندە باس لە تووشبوونی دووەم جار دەکرێت، بەڵام راستیەکان کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە:

١. ژمارەی تووش بوونی دووەم جار لە جیھاندا تا ئێستا تەنھا پێنج کەس تووشبوون بۆ دووەم جار( کە ئەم ژمارەیە کوردستان ناگرێتەوە....)

٢. پێشبینی دەکرێت کە بەرگری لەش بۆ نەخۆشی کۆرۆنا بەلایەنی کەم حەوت مانگ بێت وە ئەگەر ھاوشێوەی جۆرەکانی تری فایرۆسی سارس بێت ئەوە دوو بۆ سێ ساڵ بخایەنێت.

٣. ئەوەی لە کوردستان باس ئەکرێت زیاتر حاڵەتێکە کە تەنانەت تا دوای دە ھەفتە ئەگەری گەڕانەوەی ھەندێ نیشانەکان ھەیە بەھۆکاری نادیار کە لەوانەیە ھیلاکی زۆر ، تێکەڵ بوونی زیاتر یان کەمی بەرگری کە لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە ھۆکارەکەی ڕوون نیە وە پێ ی ئەوترێ تووش بوونی درەنگ کە ھەر تووش بوونی یەکەمە post acute infection .

٤. دوای چاك بوونەوەش لەوانەیە فایرۆسەکە لە پێکھاتەکانی لەش لەوانە خانە ی دەمارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە ( تا شەش مانگیش ) کە بەرگری لەش ناتوانێ لە ناویان ببات چونکە ئەو خانە دەمارانە زۆر دەمێننەوە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad