English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیستمێکی خۆراکی یارمەتی زو چاکبونەوەت دەدات کاتێک توشی ئەنفلۆنزا دەبیت
2020-11-04 [03:15 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئەنلفۆنزا نەخۆشییەکی زۆر باوە لە وەرزی پایز و زستاندا، سیستمی خۆراکی تەندروست یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە و زو چاکبونەوە دەدات، ماڵپەڕی Cliffend Clinic  باشترین سیستمی خۆراکی بڵاوکردەوەتەوە بۆ ئەو کاتەی ئەنفلۆنزا دەگریت.

شلەمەنی پێش هەمو شتێکە
خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی یارمەتیدەرێکی زۆر باشە، جەستە پێویستی بە ئاوی زیاتر هەیە کاتێک پەتات هەیە و پلەی گەرمی جەستەت بەرزە، لەشت پێویستی بە شێداربونەوە هەیە بۆئەوەی لە دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت، چای روەکی و شۆربا بخۆ، بەڵام ماددە کافایینەکانی وەکو سۆدە و قاوە مەخۆرەوە.

بایەخ بە خواردنی دژە هەوکردن بدە
جەستەی توشبوانی ئەنفلۆنزا توشی هەوکردن دەبێت، هەربۆیە ئەو هەوکردنە کەمبکەرەوە و بەرگری جەستەت بەهێزبکە بە گۆڕینی سیستمی خۆراکیت و جۆری چەوری.

ئەو خۆراکانە کەمبکەرەوە کە چەوری تێری تێدایە
چەوری تێر هۆکارە بۆ هەوکردن، بۆیە کەمی بکەرەوە، لە خواردنە برژاوەکان، بەرهەمی سپیایی، گۆشتی سور و زەیت هەیە.

گرنگی بە ئۆمێگا-3 بدە
یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری دەدات و دژە هەوکردنە، باشترین سەرچاوەکان ماسی تونە، سەلەمون، ساردین، تۆوی کەتان، ناوکی کولەکە و گوێز.

بایەخ بەم خۆراکانە بدە
سەوزە و میوە، مریشک، ماسی، پاقلەمەنیەکان، چەرەسات، زەیتی زەیتون.

دوربکەوەرەوە لەم خواردنانە
گۆشتی سور، شیرنی، شەکر، خواردنی سورکراوە، خواردنی خێرا، خواردنەوە گازییەکان، نانی سپی





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad