ZNA - هەولێر
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، دەڵێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی دیاریکراوی خۆی خەریکی رەخساندنی کەشی گونجاون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خەریکی دروستکردنی هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانن.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەروەها هەوڵدەدات کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بە ماڵی یەک بەیەکی هاوڵاتیان بگەیەنێت.
بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت.
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |