English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە نیازی پەکەکە تێبگەن
2020-11-04 [04:49 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە پێویستە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەت ھێزە کوردییەکان لە نیازی پەکەکە تێبگەن، ھەروەھا بە یەکھەڵویستی بەرەنگاری پیلانەکانی پەکەکە ببنەوە.


شوان کریم زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێویستە ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەت ھێزە کوردییەکان لە نیازی پەکەکە تێبگەن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی١١ی٢٠٢٠ پەکەکە ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە پەکەکە ئامرازی دەستی دوژمنانی گەلی کوردستانە و تا ئێستا درێغییان لە ڕێگریکردن لە پێشڤەچوونەکانی کوردستان نەکردووە، پیلانی ئەمجارەیان لە پیلانەکانی پێشووتر ترسناکترە،‌ کە بڕیاریان داوە خوێنی ڕۆڵەی کورد بڕژرێ.

شوان کریم زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە یەکھەڵویستی بەرەنگاری پیلانەکانی پەکەکە ببنەوە، بەرگری لە شەرعیەتی حکوومەت و دام و دەزگا شەرعییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن بە ‌یەک دەنگ و بە ‌یەک ھەڵویست بە پەکەکە بڵێن فەرموون مەیدانی خەباتی ئێوە دیارە کە چ شوێنێکە و بڕۆن لەوێ خەباتی  سیاسی و چەکداریی خۆتان بکەن، ئەوان دەیانەوێت ئیرادەی شەڕانگێزیی خۆیان بەسەر ھەرێمی کوردستاندا  بسەپێنن، ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە.


ئەمرۆ چوارشەممە ٤ی١١ی٢٠٢٠ پەکەکە ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و بۆمبی چێندراویان دانا بوو بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەھید کراو ژمارەیەکی تریش برینداربوون، ھەروەھا ئەو شوێنەی چەکدارانی پەکەکە بۆمبیان بۆ ھێزی پێشمەرگە داناوەتەوە، تەنیا شەش کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی دوورە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad