English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی راپەرین: لە ڕانیە باندێکی سێ کەسی دەستگیر کرا
2020-11-04 [05:06 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، کە باندێکی سێ کەسی کە لە رانیە دەستگیر کران، تاوانبارن بە تەقەکردن لە خەڵک و تێکدانی ئارامی و ئاسایش، ھەرسێ تاوانبارەش تەمەنیان نەگەیشتۆتە ٢٠ سالی پیشە کاسب کارن.

رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین - بنکەی پۆلیسی کێوەڕەش بەھاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانیان باندێکی٣سێ کەسی دەستگیر بکەن.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین گووتی: ھەرسێ تاوانبارەکەش تەمەنیان نە گەیشتۆتە ٢٠ سال، تاوانبار (د. ک. ع)تەمەن ۱٨ ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشە کاسب، تاوانبار (ک. ڕ. م) تەمەن ۱۹ ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشە کاسب، تاوانبار (ھە. م ) تەمەن ۱۹ ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشە کاسب، کە تاوانبارن بە تەقەکردن لە خەڵک و تێکدانی ئارامی و ئاسایش.

ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوایی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم دادوەر دانیناوە بە تاوانەکانیاندا پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ ڕێکخراو بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤۳۲ لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبارکان ڕاگیراون و لێڪۆڵینەوە لە لەگەڵیان بەردەوامە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad