English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەزایر لە هەوڵی رازی‌کردنی هەناردەکارانی نەوت دایە
2020-11-04 [05:58 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی وزەی جەزائیر رایگەیاند، ھەوڵدەدەن عێراق، سعوودیە و رووسیا و وڵاتانی دیكەی ئەندامی ئۆپێك‌پڵەس رازی بکەن رێژەی بەرهەم‌هێنانی نەوت وەک خۆی رابگرن.

عەبدولمەجید عەتار، وەزیری وزەی جەزائیر لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئەم وڵاتە رایگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتی درێژكردنەوەی جێبەجێكردنی ئەو ئاستەی بەرھەمھێنانەیە كە ئێستا لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە رێككەوتنی لەسەر كراوە.

ئەم هەنگاوەی جەزایر لە پێناو راگرتنی نرخی ئێستای نەوتی خاوە.

عەتار گوتی: ئێستا خەریکن بەھەماھەنگی لەگەڵ عێراق، سعوودیە و رووسیا، بڕوا بە وڵاتانی دیكەی ئۆپێك پڵەس بھێنن بۆ ئەوەی بتوانن بۆ سەرەتای ساڵی داھاتوو ئاستی بەرھەمھێنانی ئێستای نەوت بە پارێزراوی بھێڵنەوە.

وزیری وزەی جەزاییر پێی‌وایە دۆخی ئێستای بازاڕی نەوت زۆر مەترسیدارە و پێشبینی دەكرێت بەھۆی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا، نرخی نەوت جارێكی دیكە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزێت.





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad