English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هەواڵی دڵخۆشکەری بۆ توشبوانی کۆرۆنا پێیە
2020-11-04 [07:28 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، لێکۆڵینەوەی نوێی ئه‌مریكی هەواڵی دڵخۆشکەری بۆ توشبوانی کۆرۆنا ئاشکراکردوەو ڕایگەیاندوە، ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.

لێکۆڵینەوە نوێکە دەڵێت، ژمارەی ئەوانەی لەڤایرۆسەکە چاکدەبنەوەو نەخۆشییەکە تێدەپەڕێنن لەبەرزبوونەوەیەکی بەرچاودایە، بابەتەکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە نیشانەی توندی نەخۆشیەکەیان هەیە.

هەر بۆ نمونە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری نیویۆرک، لەماوەی مانگی مارسدا نزیکەی لەسەدا ٣٠ ئەوانەی داخڵی نەخۆشخانەکە کراون گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەمانگی حوزەیراندا تەنها لەسەدای سێی توشبوان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو پاشەکشەیەی گیانلەدەستدان هەر تایبەت نییە بەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا، بەڵکو لەبەریتانیاش داتاکان پیشانیانداوە کە لەمانگی مارسی ڕابردودا لەکۆی ١٠ نەخۆشی بەشی چاودێری چڕ، چواریان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەمانگی حوزەیراندا ڕێژەی چاکبونەوە لەنەخۆشییەکە لەو بەشانەدا گەیشتۆتە لەسەدا هەشتا ، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە نەخۆشییەکە لەئێستادا کەمتر کوشندەیە.

بەڵام بەشێک لەتوێژەران هۆشداریدەدەن لەوەی نابێت زیادەڕەوی بکرێت لەگەشبین بون بەلاوازبونی ڤایرۆسەکە، بەتایبەت کە تائێستا هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاستکراوە ئەوەی نەسەلماندوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گواستنەوەی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی ترو بۆ کوشتنی توشبوان لاوازتربوبێت.

بەشێک لەپسپۆڕان هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی بۆ ئەوکەسانە دەگێڕنەوە کە زیاتر ئەگەری گیانلەدەستدانیان هەیە وەک کەسانی بەساڵاچوو، لەکاتێکدا ژمارەی تووشبوونی گەنجان‌و کەسانی کەمتەمەن زیادیکردووە.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad