English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە
2020-11-04 [08:06 AM]

ZNA- ھەولێر


ھێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵاییی خاکی ھەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ لە سنووری پارێزگای دھۆک کە تیایدا پێشمەرگەیەک شەھید و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، پێشھاتێکی مەترسیدارە و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین. ئەم ھێرشە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و ھێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.

لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چەندین قەیران و کێشەیە، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە لەلایەن پەکەکەوە، دۆخی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەھامەتیی زیاتر دەکاتەوە و کەس تیایدا براوە نییە. 

وەک ھەمیشە دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە پەکەکە ڕێز لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاتەوە.

سەرەخۆشی لە خێزان و کەوسوکاری پێشمەرگەی شەھید (ھێرش جەوھەر محەمەد) دەکەین و ھاوخەمیانین، ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازین، داواکارین ھەموو کێشەکان بە دانایی و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخەکە لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان
٤/١١/٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad