English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 ھێمن ھەورامی : داوا دەکەین پەکەکە دەست لە پێشێلکاری و ھێرش و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆسەر خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرێت
2020-11-04 [08:19 AM]

ZNA- ھەولێر


ھێرش و دەستدرێژی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکۆنە دەکەین، و داوا دەکەین پەکەکە دەست لە پێشێلکاری و ھێرش و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆسەر خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەڵگرێت، و چیتر نەبێتە کێشە و گرفت بۆ قەوارەی دەستوری و خەڵکی کوردستان. 

ھێرش و دەستدرێژی پەکەکە بۆ سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە تاکە ھێزی شەرعی و دەستووری ھەرێمی کوردستانە، بەڵگەی ئەوەیە کە پەکەکە ھەرگیز سڵ لە تێکدانی گیانی برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی کوردستانییانە ناکاتەوە، و بە مەنتیقی ھێرش و پەلاماردان و دەستدرێژی مامەڵە دەکات.

خەڵکی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکانی ھەمیشە دووپاتیانکردووەتەوە، کە پێویستە پەکەکە نەبێتە ھۆکارێک بۆ ھێنانە ناوەوەی کێشەکان بۆ ناو خاکی ھەرێمی کوردستانو بیانو نەداتە وڵاتانی دراوسێ ،بەڵام سەرکێشییەکانی پەکەکە و گرفت دروستکردن ھەرگیز دواییان نایەت و لەبری وەڵامدانەوەی دامەزراوە شەرعییەکان و ھێزە کوردستانییەکان بە ئەرێنی، کەچی ھێرش و دەستدرێژی دەکەنە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لە کۆتاییدا، وێڕای ھاوخەمیمان بۆ خانەوادەی ئەو پێشمەرگەیەی کە ئەمڕۆ بەھۆی دەستدرێژی و پەلامەردانەکەی پەکەکە شەھیدبوون، ھاوکات داوا لە خوای گەورە دەکەین بە بەھەشتی شاد بکات، و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانی دەخوازین.

 ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و تەندروستی و پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان، ھاوکات بەرپرسیارێتی ھەموو لایەنە سیاسیەکانیشە بەرگری لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بکەن و خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بپارێزن.

ھێمن ھەورامی 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٤/١١/٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad